کوردستانی
ڕێباز حەملان : بارزانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی دایە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد مەسعود بارزانی، لەسەر قوت و ژیانی مووچە خۆران و گوزەرانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی داوەتە بەغدا.
ڕێباز حەملان، بریکاریپێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "مەسعود بارزانی لە 2025/1/5دا لەسەر پرسی مووچە، تیمی وزاری پارتی لە بەغدا بانگهێشتی بارەگای بارزانی کرد و پێی راگەیاندوون بۆ ئەمساڵ قبوڵی نییە وەک ساڵانی رابردوو مووچەی مووچە خۆران بکرێتە بابەتێکی سیاسی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکر "مەسعود بارزانی نیگەران بووە لەوەی هەر مانگە و بەناوی بابەتێک مووچە دوابخرێت یان نەدرێت، ئەم بابەتە دەبێت لەسەرەتای ئەمساڵ چارەسەر بکرێت چونکە ئەوە پەیوەستە بە گوزەرانی خەڵک و زۆر سەبریان گرت، پێی راگەیاندن ئەم پەیامەی بگەیەنن ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتدارانی بەغدا".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی هۆشیارییەکەی بارزانی ئەوە بوو تاوەکو سێ مانگ بەغدا مووچەیان رێککردەوە بەڵام مانگی چوار دیسان بێ هیچ هۆکارێک دوایانخستەوە".
ب ح

بیروڕا