کوردستانی

شارەوانی هەڵەبجە هۆشداریی دەداتە خاوەن ئاژەڵەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی هەڵەبجە هۆشداریی دەداتە خاوەن ئاژەڵەکان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/15، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە سەبارەت بە زۆربوونی دیاردەی ئاژەڵی بەرەڵا ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا 70 مانگایان لەسەر شەقامەكان دەستبەسەرکردووەو، بۆ هەر مانگایەك 150 هەزار دینار لە خاوەنەكانیان وەرگیراوەو بە كۆی گشتیی دەكاتە 10 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

سەلام بیلال ئەسکەندەر، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاند "ئاژەڵ زیانی زۆر بە ژینگە و ماڵی هاوڵاتییانی شارەکە گەیاندووە، بۆیە بڕیاریانداوە هەر  ئاژەڵێك لەسەر شەقامەکان ببینن، خاوەنەكەی بە 150 هەزار دینار سزا بدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بەشێكی زۆری ئەو هاوڵاتییانەی ئاژەڵدارن، ئاگاداری مانگاكانیان نین، بەرەڵایان دەكەن و دێنە سەر شەقامەكان و شوێنە گشتیی و كشتوكاڵییەكان، زیان بە ماڵی خەڵكی دەگەیەنن".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا 70 سەر مانگا لەسەر شەقامەكان دەستبەسەرکراون، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەن ئاگاداری ئاژەڵەكانیان بن، چونكە زیان بە ماڵ و ژینگەی پارێزگاكە دەگەیەنن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال