کوردستانی

کامەران عوسمان: بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامەران عوسمان: بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامە
مەودا میدیا-

رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی ئاشکرایکرد سەرباری راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵام هێرش و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە.

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی دوانیوەڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (14) جار تۆپبارانی (گەلی سیڤا)یان لە چیای مەتینا لە پشتی گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی کردووەو هەر ئەمڕۆ، گوندی کەفنە مژێ و چیای گارا نۆ جار بوونەتە ئامانجی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرچەندە پەکەکە لە رۆژی 12ی ئایارەوە، بەر ئەنجامی کۆنگرەی 12هەمینی حزبەکەی راگەیاند و بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا (31) هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە ئەمڕۆ زۆرترینیان بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال