کوردستانی

وتەبێژی یەکێتی وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی یەکێتی وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی مەسعود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بە 50 بە 50 دەداتەوەو ئاشکرایکرد بارزانی بۆ جەماوەری پارتی قسەی کردووە و دیارە ئاوها پێویستی کردووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "قسەكانی مەسعود بارزانی كەمێک تووندی پێوە دیار بوو، بەڵام زەرور نەبوو، بەڵام ئەوە وتراوەو بۆ جەماوەری پارتی قسەی كردووە، یەكێتیی نیشتمانی خەوی خۆشتر دەبێت لەگەڵ ئەو قسانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەند رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەسەر دابەشكردنی وەزیرەكان بەڕێوەدەچیت، بۆیە دەبێت مرۆڤ دوور لە هەڕەشە و خۆگیڤكردنەوە باسی مەوزوعەكان بكات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/15، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی یەکگرتنی هەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیان و لاوانی سەربە پارتی لە هەولێر رایگەیاند "ئەوان داوایان لە هەموو حزبەکان کردووە بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن بەپێی کورسی و سەنگی خۆیان، بەڵام سەردەمی 50 بە 50 بەسەرچووەو بەپێی کورسییەکان مامەڵە لەگەڵ لایەنەکان دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan