عیراقی
قەدەغەی هاتووچۆ بۆ مانگی رەمەزان هەڵگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ مانگی رەمەزان لە هەموو پارێزگاكان و كاتەكەشی دیاریكراوە داواكراوە هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن و رێنماییەكان جێبەجێ بكەن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان.
بەپێی بەیاننامەیەك ئەو لیژنەیە بڕیاریدا بەهەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ لەهەموو پارێزگاکانی عیراق بۆ مانگی رەمەزان، لە كاتژمێر 6ى بەیانی بۆ 7 ئێوارە و هاوڵاتیان دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
هەروەها ئەو بڕیارە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو پێویستە بڕیاری نوێ لە لایەن لیژنەی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڕیاربدات.