گشتی
پیاوێك بە دەیان ماری ژەهراوییەوە دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

دەسەڵاتدارانی هیندستان كەسێكیان دەستگیركرد كە دەیان پەلەوەری دەگمەنی پێبووە و لە نێویشیاندا چەندین ماری ژەهراوی هەبووە كە هەوڵیداوە بە شێوەیەكی نایاسایی بیانباتە ناو ئەو وڵاتەكەوە.
بەرپرسانی هندستان ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو پیاوە 47 ماری ژەهراوی پێبووە و لە ناو جانتایەكدا شاردویەتییەوە، بەڵام هەموویان بەپێی یاساكانی پاراستنی گیانلەبەرە كێوییەكانی هیندستان دەستیان بەسەردا گیراوە.
باسیان لەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتییە هیندییە لە تایلەندەوە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی كاتێك رۆژی یەكشەممە لەلایەن گومرگی فڕۆكەخانەی مومبایەوە دەستگیركراوە، بەڵام هێشتا روون نییە ئەو پەلەوەر و مارانەی لە كوێوە هێناوە.
هەرچەندە حكومەتی هیندستان هاوردەكردنی ئاژەڵی قەدەغە نەكردووە، بەڵام یاساكانی پاراستنی گیانلەبەرە كێوییەكانی وڵاتەكە هاتنە ناوەوەی هەندێك جۆری ئاژەڵی قەدەغەكردووە لەوانەش ئەو جۆرە ئاژەڵانەی كە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بەڵام پێویستە گەشتیاران مۆڵەتی هاوردەكردنی ئاژەڵە كێوییەكان وەربگرن.
ئ پ
بیروڕا



