گێتی
تره‌مپ: ئێران مافى پیتاندنى یۆرانیۆمى نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى پیتاندنى یۆرانیم به‌رێژه‌ى %3 له لایه‌ن ئێرانه‌وه رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك رازى نابین به‌و كاره.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە، له ئەگەری رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ تاران، هیچ مۆڵەتێک بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نادرێت".
وتیشى "ده‌بوو زۆر زوو جۆبایدنى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا رێگرى له پیتاندنى یۆرانیۆم بكردایه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه".
ئەم لێدوانە نوێیەی ترامپ لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو کەناڵی ئەکسیۆسی ئەمه‌ریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند "دواجار ئەمه‌ریکا رازى بووه به پیتاندنى یۆرانیم به رێژه‌ى %3 له لایه‌ن ئێرانه‌وه".
ع
بیروڕا



