گێتی
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ئێران ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ئێران ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌كرد و ده‌ڵێن، هه‌ر جۆره هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت به توندى وه‌ڵاممان ده‌بێت.
سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران، بە کەناڵی ئەلمەیادینی وتووه "ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەک ئامادەیی تەواوی هەیە".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێران له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ی هه‌موو شتێكه كاتێك دوژمنان بیانه‌وێت هێرشبكه‌نه سه‌رى".
له لایه‌كه تره‌وه سەردار عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری ئێران وتى "هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر ئێران هه‌موو قسەی پووچه، ئێران ئەوەندە توانی هەیە کە ئیسرائیل نەوێرێت هەڕەشەی لێبکات، هه‌ر جۆره هێرشێك ده‌بێته هۆى له‌ناوچوونى ئه‌و وڵاتانه".
ع
بیروڕا



