کوردستانی
دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە... لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیاردەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەیەك مامۆستای ئایینی سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان كردوە لە بارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارەش پیشتوانی كردوون.
ئەو مامۆستا ئاینیانە لە دوای ئەوەی سەردانی سەڵاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كردووە و داوایان كردووە دەرگای مزگەوتەكان بكرێتەوەو ئەوەشیان بە ناوی موسڵمانانی ناوچەكە گەیاندوەتەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەكە.
لای خۆیەوە سەڵاح كوێخا، دوای بەرزنرخاندنی رۆڵی مامۆستایانی لە ناوچەكە لەو نەخۆشیە و رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، پشتگیری و پشتیوانی داواكەی مامۆستایانی ئایینی كردووە و پێی وتون داواكارییەكەیان رەوانەی لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان دەكەن بۆ ئەوەی بڕیار بدەن.
ئەو هەوڵەی مامۆستایان لە كاتێكدایە تەنیا چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆ مانگی رەمەزان و دەیانەوێت دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوە.