گێتی
ئێران... ئیسرائیل هێرشبكات بنكه شاراوه ئهتۆمییهكانى لهناودهبهین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
نوسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڵاویكردهوه، بانکی ئامانجەکانی ئیسرائیل لەسەر مێزی هێزە چەکدارەکانە و لە ئەگەری هێرشێکدا، دامەزراوە ئەتۆمییە شاراوەکانی ئهو وڵاته دەکهینە ئامانج.
ئهمشهو دووشهممه، نوسینگەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهووه "ئەم دەستکەوتە گەورە هەواڵگرییە، بەشێکی گرنگە لە داڕشتنی زیرەک و کردەوەی بێدەنگ و بێ هەراوهوریای سیستەمی پیرۆزی ئیسلامیی دژ بە فیتنەی دوژمنان".
ئهوهش خراوهتهڕوو "بەشێکی ترى گرنگە خەباتی شەوانەڕۆژی هێزى چەکدارییە بۆ دروستکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی هاوتا لەگەڵ لاوازییەکان و خاڵە بەهێزەکانی رژێمی داگیرکەری ئیسرالیل و لایەنگرانی".
باس لهوهشكراوه "ئەمڕۆ دەستڕاگەیشتن بەم زانیارییانە و تەواوبوونی بازنەی ئۆپەراسیۆنی زانیاریی، وایکردووە کە جەنگاوەرانی ئیسلام بتوانن دەستبەجێ تۆڵەی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵات بكەنەوە، بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە شاراوەکانی و هەر خراپەکارییەک لە دژی ژێرخانی ئابووری و سەربازیی، لەگەڵ جۆری دەستدرێژییەکەدا وڵام بدنەوە".
ع
بیروڕا



