گێتی
دۆخی ئەمەریكا خەریكە لە كۆنترۆڵ دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خۆپیشاندانەكانی ویلایەتی لۆس ئانجلسی ئەمریكا تا دێت فراوانتر دەبێت و سەرۆكی ئەمریكاش ژمارەیەكی زۆری سەرباز رەوانەی ویلایەتەكە دەكات.
سین پارنێل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا 'پێنتاگۆن' رایگەیاند"دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هێوركردنەوەی خۆپیشاندانەكان، فەرمانی كردووە دوو هەزار پاسەوانی نیشتیمانی و 700 سەربازی هێزی دەریایی بنێردرێتە لۆس ئەنجلس، بەوەش ژمارەی ئەو سەربازانەی كە رەوانەی ویلایەتەكە كراون دەگاتە نزیكەی پێنج هەزار سەرباز".
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند"ئەگەر ئەو سەربازانەمان رەوانەی ویلایەتەكە نەكردایە ئەوا دۆخەكە زۆر خراپ دەبوو، بەڵام پێم وایە توانیومانە كۆنترۆڵی بكەین، ئەگەر پێویستیش بكات سەربازی زیاتر دەنێرینە ویلایەتی كالیفۆرنیا، چونكە شەڕی ناوخۆمان ناوێت".
لە بەرامبەریشدا رۆب بۆنتا، داواكاری گشتیی ویلایەتی كالیفۆرنیا رۆژی دووشەممە سكاڵای یاسایی لەسەر ئیدارەی ترەمپ تۆمار كرد و جێگیركردنی پاسەوانی نیشتمانی بە نایاسایی ناوبرد و ئیدارەی ترەمپیشی بە پێشێلكردنی سەروەری ویلایەتەكە تۆمەتبار كرد.
خۆپیشاندانەكانی لۆس ئانجلس بەهۆی بڕیارێكی سەرۆكی ئەمریكا سەریهەڵدا بۆ بەزۆرناردنەوەی كۆچبەران بۆ وڵاتەكانی خۆیان.
ئ پ
بیروڕا



