گێتی
ئیسرائیل ناوی زاناكوژراوەكانی ئێرانی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سوپای ئیسرائیل ناوی ئەو زانا ئێرانییانەی بڵاوكردەوە كە لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بە ئامانج گیراون و كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشەكانیاندا بۆسەر ئێران نۆ زانای بەناوبانگی ئێرانی و شارەزا لە بواری چەكی ئەتۆم كوژراون كە سەرجەمیان بە بڕبِرەی پشتی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دادەنرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو كەسایەتی و زانایانەی بواری چەكی ئەتۆم و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كە كوژراون بریتین لەمانەی خوارەوە لەگەڵ پسپۆڕییەكانیان:
فەرەیدون عەباسی-ئەندازیاری ئەتۆمی
محەمەد مەهدی تارانچی-ئەندازیاری فیزیا
ئەكبەر موتەلیب زادە-ئەندازیاری كیمیایی
سەعید بەرجی-ئەندازیاری كەرەستە
ئەمیر حەسەن فەغیحی-ئەندازیاری فیزیا
عەبدولحەمید مینوشار-ئەندازیاری فیزیای
مەنسوور ئەسگەری-ئەندازیاری فیزیا
ئەحمەد ڕەزا زولفەغار دەریانی ئەندازیاری ئەتۆمی
عەلی كەتاری-ئەندازیاری میكانیك
ئ پ
بیروڕا



