گێتی

عەباس عێراقچی: هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەباس عێراقچی: هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد وەڵامدانەوەی ئەوان بۆ هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی لەسەر بنەمای بەرگری لەخۆ و بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووەو هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "تاران نایەوێت وڵاتانی ناوچەکە پەلکێشی شەڕ بکات مەگەر ناچار بکرێت، لەبەرئەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن دەستدرێژی زایۆنیەکان رابگرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەوارەی زایۆنی به پەلاماردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هێڵی سوری نێودەوڵەتیی تێپەڕاند و لە بەرانبەردا سوپای پاسداران دامەزراوەکان و پێگە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنی کردووەتە ئامانج".

ئەوەشی خستەڕوو "قەوارەی زایۆنی بە هاوکاریی ئەمەریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات لەبەرئەوە دەبێت واشنتۆن بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan