گێتی
دۆناڵد ترەمپ پەیامەکەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا پەیامە ئاشتییەکەی بۆ ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوەو دهڵێت، كارێك دهكهم ههردوولا بگهنه رێككهوتن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند "پێویستە ئێران و ئیسرائیل رێکبکەون و رێکیش دەکەون، هەروەک چۆن وام لە هیندستان و پاکستان کرد رێککەوتن بکەن، لە رێگەی بەکارهێنانی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریکا و پەنابردنەبەر ژیری و یەکگرتوویی و هۆشیاری بۆ نێو گفتوگۆکان لەگەڵ دوو سەرکردەی نایاب کە توانییان بەخێرایی بڕیار بدەن و شەڕ رابگرن".
وتیشی "بەمزووانە ئاشتیمان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەبێت،،ئێستا چەندین پەیوەندیی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن".
باسی لەوەشکرد "من زۆر کار دەکەم، و هەرگیزیش ستایش ناکرێم، بەڵام کێشە نییە، خەڵکەکە تێدەگەن".
ع
بیروڕا



