گێتی
ئێران ناهێڵێت ساتێك خەو بچێتە چاوی ئیسرائیلییەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێران بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ئیسرائیل و بەیانی ئەمڕۆش سێ مووشەكی ئەو وڵاتە ناوەندی پایتەختی ئیسرائیلیان هەژاند.
میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند"تەنها بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئێران نزیكەی 30 مووشەكی بالیستی ئاراستەی تەلئەبیبی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە كردووە، بەڵام زۆرینەی مووشەكەكان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە خراونەتەوە خوارەوە، بەڵام سێ دانەیان ئامانجیان پێكاوە و ژمارەیەكی زۆر بینا و باڵەخانەی وێران كردووە".
لەلایەكی تریشەوە ئاژانسی هەواڵی فارس ئاماژەی بەوە كردووە"هێرشەكان ناوەستن و بە درێژایی ئەمڕۆ ناوبەناو بە مووشەك هێرش دەكرێتە سەر ئیسرائیل و ئەو پێگانەی كە ئێران مەبەستیەتی بیانكاتە ئامانج".
ئ پ
بیروڕا



