گێتی
ئیسرائیل بیر له لێدانى بنكه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەرپرسێكی سەربازیی ئیسرائیل به ئاژانسی رۆیتەرزى راگه‌یاندووه، بیر له لێدانى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ى ئیسرائیل باسى له‌وه‌شكردووه "نامانەوێت هێرشەنمان لەدژی ئێران كارەساتی ئەتۆمیی لێ بكەوێتەوە".
وتوشیه‌تیى "هیچ هێرشێكمان بۆ سەر وێستگەی فۆردۆى ئێران ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە نایكەین".
ده‌شڵێت "ئێران تائێستا 400 موشەكی بالیستی و سەدان درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە، ئێمه‌ش لانی كەم 10 كەس لە زانا سەرەكییەكانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان كوشتووه".
ع
بیروڕا



