گێتی

موحسین رەزایی: رۆژانی داهاتوو چەکی نوێ تاقیدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موحسین رەزایی: رۆژانی داهاتوو چەکی نوێ تاقیدەکەینەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاشکرایکرد دوژمنانی ئێران بە بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان هیچیان دەستناکەوێت چونکە سەرجەم ماددە پیتێندراوەکانیان لە وێستگەکان بردووتە دەرەوەو لەشێنی پارێزرودا هەڵگیروان ، بەشێوەیەک هەرگێز دوژمن ناتوانێت دەستی پێی بگات.

موحسین رەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند "ئامانجی یەکەمی ئیسرائیل رووخاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، کە لە 48 کاتژمێری یەکەمدا پووچەڵکرایەوەو ئامانجی دووەمیشی بە سوریاکردنی ئێران بوو، بەڵام 
ناتانیاهۆ بە ئەمەریکای وتووە یان یارمەتی بدەن یان ئاگربەست رابگەیەنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو جێگەیەی بۆردومانیان کردووە نەخۆشخانە نەبووە بەڵکو بنکەیەکی سەربازیی بووە کە لەوێوە هێرشەکانی سەر تاران ئەنجامدراون، لە چەند رۆژی داهاتوودا پەردە لەسەر چەکی زیاتر لادەدرێت

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان خەڵکە ئاساییەکان لەبەرچاو دەگرن، چەندین جار بە گەلی ئیسرائیلیان وتووە هەڵبێن هێشتا سەبریان هەیە و ئیدارە دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی ئاسایی ئیسرائیل شارەکان چۆڵبکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan