گێتی

ترسناكە و بەهیچ شێوەیەك گەشت بۆ عیراق مەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترسناكە و بەهیچ شێوەیەك گەشت بۆ عیراق مەكەن

مەودا میدیا-
دوای نزیكەی هەفتەیەك لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق ئاستی هۆشداریی گەیاندە بەرزترین ئاست و داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد بە هیچ شێوەیەك گەشت بۆ عیراق نەكەن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەوە و تیایدا  هۆشدارییەكی توندی داوەتە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەڵێت"بە هیچ بیانوویەك و بۆ هیچ كارێك سەردانی عیراق مەكەن"و ئاستی هۆشدارییەكەشی گەیاندووەتە ئاستی چوار كە بەرزترین ئاستە.

لە راگەیەنراوەكەدا داوا لەو هاوڵاتییە ئەمەریكییانەش كراوە كە لە عیراقن، خۆیان بەدووربگرن لە هەر لە گردبوونەوە و قەرەباڵغییەك و پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ كەسوكاریان هەبێت بۆئەوەی لە هەر حاڵەتێكی لەناوكاو ئاگاداریان بكەنەوە و دەرفەتی بەهاناوەچوونیان زیاتربێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و تادێت مەترسی فراوانبوونی شەڕەكەش زیاتر دەبێت.
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan