گێتی
ئەمەریکا: باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دانەخراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق سەبارەت بە کارەکانیان لە بەغدا و هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق رایگەیاند "کارەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی لە باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا و کونسوڵگەرییەکەیان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كارمهندانی ناپێویست و زیادە لە باڵیۆزخانە و کونسوڵگەریی و بنکە سەربازییەکانیان لە عیراق بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ناوچەکهیان بهجێهێشتووه".
ئەوەشی خستەڕوو "چاودێریکردنی بارودۆخی ئەمنیی لە عیراق و دوا پەرەسەندەکانی ناوچەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بەردەوامە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات".
ب ح

بیروڕا