گێتی

گرووپەکانی سەربە ئێران ئامادەکاریی دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرووپەکانی سەربە ئێران ئامادەکاریی دەکەن
مەودا میدیا-

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تاران ئامادەکاریی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن لە ناوچەکە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند "هەریەک لە گرووپەکانی کەتایب حزبوڵڵا و بەرەی مقاوەمە لە عیراق، پیلانیان هەیە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەکانی ئەمەریکا لە عیراق بکەنە ئامانج".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمەریکا هاوشان لەگەڵ ئیسرائیل لە رێگەی فڕۆکەی جەنگیی (بی-2) لە رۆژی 22ی ئەم مانگە هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدا.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan