گێتی
زللـهیهكى به‌هێزمان له ئه‌مه‌ریكا دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، ئێران خه‌ریكبوو ئیسرائیل له‌ناوبه‌رێت، زللـهیهكى به‌هێزیشمان له ئه‌مه‌ریكا دا.
عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران له په‌یامێكدا رایگه‌یاند "سەرەڕای ئەو هەموو ژاوەژاو و پڕوپاگەندە و تۆمەتانە، ئیسرائیل نزیک بوو بەهۆی هێرشەکانی ئێران دابڕمێت".
وتیشى "ئەمەریکا راستەوخۆ هاتە ناو شەڕەکەوە چونکە هەستی دەکرد ئەگەر نەچێتە ناو جەنگەکەوە ئیسرائیل بە تەواوی لەناو دەچێت، بەڵام لەم شەڕەدا هیچ قازانجێکی نەکرد".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کۆماری ئیسلامیی سەرکەوت و لە بەرانبەردا زلنـەیەکی توندی لە ئەمەریکا دا، میللەتێکی نزیکەی 90 ملیۆن کەسی یەکگرتوو وەستابوون، بە یەک دەنگ، شان بە شانی یەکتر، بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لە داواکاری و نیازەکانیان هەبێت، لە که‌ناری یەکتر وەستان و دروشمیان وتەوە، قسەیان کرد، پشتگیری‌یان لە هێزە چەکدارەکان کرد، لەمەودواش هەر بەو شێوەیە دەبێت".
ئه‌و په‌یامه‌ى خامنه‌یی له‌كاتێكدایه ماوه‌ى نزیكه‌ى پێنج رۆژه هیچ په‌یامێك نه‌بووه و له‌دواى وه‌ستانى ئاگربه‌ستیش ئه‌وه یه‌كه‌م پهیامیهتى بڵاویده‌كاته‌وه.
ع
بیروڕا



