گێتی
ئێران بەم زووانە ناگەڕێتەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند" ئێران بەم نزیكانە ناگەڕێتەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی و دووپاتیشی كردەوە، پێش بۆردومانكردنەكە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بەتاڵ نەكردووەتەوە".
ترەمپ وتیشی"هەرچەند لێرەو لەوێ دەنگۆی مانەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران هەیە، بەڵام دڵنیاتاندەكەمەوە شوێن و بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بەتەواوی لەناوچوون".
ئاماژەی بەوەشكرد"ئێمە هەوڵدەدەین هەموو بەربەستە بازرگانییەكان بە تەواوی لاببەین و نزیكین لە ئەنجامدانی رێكەوتنی زیاتر لەگەڵ چەند وڵاتێك و هەوڵی تەواویش دەدەین جارێكیتر ئێران بهێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ".
سەبارەت بە وڵاتانی ناتۆش وتی"وڵاتانی ناتۆ خەرجییەكانی بەرگرییان بە رێژەی 5% زیادكردووە، بەمەش بودجەی ساڵانەی هاوپەیمانییەكە گەیشتووەتە یەك ترلیۆن دۆلار".
ئ پ
بیروڕا



