گشتی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلێكەوە لەسەر رێگای كەلار-ناحیەی رزگاری كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند"بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕ سكیلێكی دوو تایە كە لە كەلارەوە بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتووە، لە بەرامبەر بینای ئیدارە گەرمیان كۆنترۆڵی لەدەستداوەو بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەوكەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٣یە و دانیشتووی گەڕەكی حەمرینی قەزای كەلارە و پیشەی كاسبە".
باسی لەوەشكردووە"تەرمی ئەو كەسە براوەتە پزیشكی دادی كەلار بۆ توێكاری پزیشكی و لێكۆڵینەوەشیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە".
ئ پ
بیروڕا



