گێتی

شەمخانی: بۆ ساتێکیش لە پەلاماری زایۆنی نەترسام

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەمخانی: بۆ ساتێکیش لە پەلاماری زایۆنی نەترسام
مەودا میدیا-

گەورە راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران ئاشکرایکرد لە هێرشەکەی ئیسرائلدا زیاتر تووشی برینداری ناوخۆیی بووەو بڕبڕەی پشتی شکاوە، نوێژی بەیانی لە ژێر داروپەردوودا کردووەو سەرەتا پێی وابووە بوومەلەرزە روویداوە، بەڵام کاتێک گوێی لە دەنگی ئۆتۆمبێل بووە بۆی دەرکەوتووە کە بوومەلەرزە نییە.

عەلی شەمخانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند "ئەوان دەیانزانی کە دانووستان بۆ رێککەوتن نییە و دەیانەوێت کەشوهەوای ئێران بۆ ئیستفزازی ئامادە بکەن، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە نەتەوەی ئێران وریا و بە ئاگایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوسۆزی نەتەوەی ئێران لەسەر بنەمای هەست و سۆز نییە، لەسەر بنەمای دانپێدانانی دوژمن و داننان بە گرنگی ئێران و داننان بە رادەی خراپەی ئەمەریکا و ئیسرائیل دامەزراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی 12 کاتژمێردا فەرماندەکانی ئێران گۆڕان و ئۆپەراسیۆنەکانیان لەسەر بنەمای کاری پێشوەختە و پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر دوژمن دەستیپێکرد".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan