گێتی

کارمەندانی باڵیۆزخانەکە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندانی باڵیۆزخانەکە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان
مەودا میدیا-

دوای کشانەوەی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە ماوەی دوو رۆژە کارمەندەکان دەگەڕێنەوە سەرکارەکانیان.

ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێس بڵایکردەوە "دوای چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەهۆی شەڕی ئێران - ئیسرائیل و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەئێستادا بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان".

گەڕانەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە رۆژی 6/13 بەهۆکاری ئەمنی و دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائل بۆ سەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دیپلۆماتکار و کارمەندەکانی لە عیراق و ژمارەیەک لە وڵاتی کەنداو بۆ چەند شوێنێکی سەلامەت گواستەوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan