گێتی
عەباس عیراقچی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە وەڵامی قسەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمەریكای بێهیوا كرد.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند" پێموانییە دانوستانەكان بەو خێراییە دەست پێبكەنەوە، چونكە هێشتا لە نیەتی ئەمەریكا دڵنیا نین".
وتیشی"بۆئەوەی ئێمە بتوانین بڕیارێك لەبارەی گەڕانەوە بۆ دانوستانەكان بدەین، سەرەتا دەبێت دڵنیابین لەوەی كە ئەمریكا جارێكی دیكە لە رووی سەربازییەوە لە كاتی گفتوگۆكاندا ئێمە ناكاتە ئامانج".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو تەكنەلۆجیا و زانستەی پەیوەستە بە پیتاندنەوە بە بۆردومان لەناو ناچێت و بەرنامەی ناوەكی ئاشتیخوازانەی ئێرانیش بووەتە جێگای شانازی و كەرامەتی نەتەوەیی".
ئ پ
بیروڕا



