گێتی
ئاری جەلال: ئەڵمانیا بەنیازە رێژەی پاراستنی پەنابەران کەم بکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کارباری پەنابەران ئاشکرایکرد ئەڵمانیا بە هۆی زۆری رێژەی پاراستنی پەنابەران کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی بەشێوەیەکی فراوان، یەک لە هەر 25 کەسێک لە ئەڵمانیا ئێستا پەناخوازێکی دانپێدانراوە لە ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا کە 83 ملیۆن 300 هەزار کەسە.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا وەک پەناخوازی دانپێدانراو یان کەسانی تر کە مافی پاراستنیان پشتڕاستکراوەتەوە دەژین، لە ساڵی 2024دا بۆ 3،3 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزبوونەوەیە بۆ 4،1%ی دانیشتووان کە حکومەتی نوێ هەوڵی دابەزاندنی دەدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو سێ ملیۆن و 300 هەزار پەنابەرە دانپێدانراوانە پێکهاتوون لە زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری جەنگی لە ئۆکرانیا، 713 هەزار سوری، 348 هەزار ئەفغانی، 190 هەزار عیراقی و 157 هەزار تورک و هەروەها نزیکەی 277 هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی ئەفریقاوە هاتوونەتە ئەوروپا، کە نزیکەی نیوەی ئەوانە لە وڵاتانی سۆماڵ، ئەسیوپیا و ئەریتریاوە هاتوون".
ئەوەشی خستەڕوو " تێکڕای تەمەنی هەموو پەنابەرە دانپێدانراوەکان 32 ساڵ بووە، کە بەراورد دەکرێت بە تێکڕای تەمەنی دانیشتوانی ئەڵمانیا کە 45 ساڵە، هەروەها دەرکەوتووە کە ئۆکرانییەکان لە ئەڵمانیا بە تێکڕا تەمەنیان 35 ساڵە، لە کاتێکدا پەنابەرانی سوری و ئەفغانی بە گشتی تەمەنیان لە 27 ساڵ و 28 ساڵدا بە تێکڕا تەمەنیان کەمترە".
باسی لەوەشکرد "ژنان 45%ی کۆی دانیشتووانی پەنابەرە دانپێدانراوەکان لە ئەڵمانیا پێکدەهێنن؛ بەڵام لەنێو دانیشتووانی ئۆکرانیادا، ژمارەی ژنە پەنابەرانی جەنگ نزیکەی 60% بووە بەشێوەیەکی سەرەکی لەبەرئەوەی زۆربەی پیاوانی ئۆکرانیا دەبێت وەک یەدەگ لە شەڕی دژی روسیادا بمێننەوە، هەروەها منداڵان و هەرزەکارانی خوار 18 ساڵ کەمێک زیاتر لە چارەکێک لە دانیشتووانی پەنابەری دانپێدانراوی ئەڵمانیا پێکدەهێنن".
ب ح

بیروڕا