گێتی

چوار سەربازی تری تورکیا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار سەربازی تری تورکیا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

دوێنێ ئێوارە 2025/7/6، وەزارەتی بەرگری تورکیا گیانلەدەستدانی پێنج سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ حەوت سەربازی تریان بەهۆی بەرکەوتنی گازی میسان لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بریندارببوون ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 2025/7/6، هێزێکی تورکیا کە لە 19 سەرباز پێکهاتبوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان بەناوی (مەلیح بۆزکوڕ) کە 2022/5/28، لە شەڕێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە کوژرابوو بدۆزنەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی میسان لە ئەشکەوتەکەدا، بەشێکیان تووشی تەنگەنەفەسی و بوارنەوە بوون و تاوەکو ئێستا 12 سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan