گێتی
ئەردۆغان: گەلەکەمان چەندین ساڵە چاوەڕێی ئاشتین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی تورکیا لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کۆبووەوەو ئاشکرایکرد لەگەڵ شاندی دەم پارتی گفتوگۆی بەرهەمدار و بنیاتنەرییان کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند "سەرەتا دەگەن بەئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر و دۆست و دوژمن شاهێدی ئەم رۆژانە دەبن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن ئەم پڕۆسە بەختەوەرە بە زووترین کات بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت، بەبێ ئەوەی هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووبدات".
ئەوەشی خستەڕوو "رێگە بە تێکدانی پرۆسەکە نادەن و جارێکی تر ئەو مژدە مێژووییە بە گەلەکەیان دەدەن کە دەیان ساڵە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن".
ب ح

بیروڕا