کوردستانی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، لە شاری هەولێر، هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە لە بارەی ئەو گرژیانەی چەند رۆژی رابردوو كە لە نێوان هەردوولا هاتە ئاراوە ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت، تەنیا بە گفتوگۆ دەگەینە چارەسەر..

رەهبەر سەیدئیبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە، بەڵام دەشكرێت دوابخرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "كۆبوونەوەكە لە بارەی ئەو دۆخەی چەند رۆژی رابردوو و گرژی ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوولایە ودەمانەوێت چارەسەری ئەوە بكەین".

باسی لەوەشكرد "دانیشتن و گفتوگۆ باشترین چارەسەری كێشەكان و هەردەم بەو شێوەیە كێشەكانمان چارەسەر كردووە".

ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی هەندێ پرسی تایبەت گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە لە نێوان پارتی و یەكێتی و بەهۆیەوە پەیوەندییەكانیان بەرەو خراپی دەرۆشت ، بەتایبەتی دوای ئەوەی پرسی زینی وەرتی لە ناوچەكە هاتە ئاراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان