گێتی
ناتانیاهۆ: ئێران ئامادەیە چەکی ئەتۆمی دژی ئیسرائیل بەکاربهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد پەیوەندییەکانی واشنتۆن و تەلئەبیب لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ زۆر بە هێزە و باشترین دۆستی ئیسرائیلە و لەگەڵ ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "دوای تێكشکاندنی حزبوڵڵا و لاوازبوونی بەرەی مەقاوەمە، ئێران هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی چڕکردەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، ئیسرائل رووبەڕووی هەڕەشەی گەورە دەبێتەوەو دوورنییە لەناوبچێت، بۆیە پێویستە ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بهێڵینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بە لەناوبردنی حەماس،ئیسرائیل هەموو ئامانجەکانی لە غەززە بەدەسدەهێنن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئاسایی دەکەنەوە".
ب ح
بیروڕا



