گێتی
چهنگیز چاندار: ههرچى زووه ئهردۆغان لهگهڵ دهمیرتاش كۆببێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
چەنگیز چاندار پەڕلەمانتاری سەر بەپارتی دیموکراسییو یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) داوای لە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کردوە، لەپێناو بەهێزکردنی پڕۆسەی ئاشتیی و چەکدانانی پەکەکە، لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپەدا کۆببێتەوە.
لەمیانی دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا لەژێر ناوی "کاریگەریی هەنگاوەکانی ئاشتیی و پێشهاتەکانی دیاربەکر"، چەنگیز چاندار، پەڕلەمانتاری دەمپارتی، داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە، لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی کوردەکان بۆ پرۆسەی ئاشتیی دوای راگەیاندنی پارتی کرێکاران (پەکەکە) بۆ دانانی چەکەکانی، بەهێزتر بکات.
چاندار بانگەوازی بۆ ئەردۆغان کردوەو وتویەتی "جەنابی سەرۆک، باوەشت بکەرەوەو لەدەمیرتاش نزیکببەوە، لەباوەشی بگرەو قسەی لەگەڵ بکە".
ئەم بانگەوازە دوای ئەوەهات، دادگایەکی ناوخۆیی رەتیکردەوە بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش جێبەجێبکات کە دەستبەسەرکردنی دەمیرتاشی بەسیاسی هەژمارکردوەو داوای لەئەنقەرە کردوە بڕی 55 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو بداتەوە بەدەمیرتاش.
ع
بیروڕا



