گێتی

توركیا هۆشداریی دا و ده‌ستوه‌ردان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هۆشداریی دا و ده‌ستوه‌ردان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، رێگریده‌كه‌ین له‌ پارچه‌بوونى سوریا و ده‌شڵێت، ده‌ستوه‌ردان له‌ دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "ئەگەر گرووپەکان لە سوریادا بە ئاراستە دابەشبوون و ناسەقامگیریدا بڕۆن، تورکیا ئەو کارەیان بە هەڕەشە لە دژی خۆی دەزانێ و راستەوخۆ دەستێوەردان ده‌كه‌ین".

وتیشى " ئیسرائیل نایەوێت هیچ وڵاتێک لە ناوچەدا سەقامگیر بێت و هەر بۆیە بەدوای دابەشکردنی سووریاوەیە".

ئه‌و قسانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ دۆخى سوه‌یداى سوریا ئاڵۆزه‌ و شه‌ڕ و كوشتار له‌نێوان گروپه‌كانى ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan