راپۆرت

سەرەڕای رێککەوتنی نەوت پڵەس، بۆچی نرخی نەوت ھاڕەی کرد؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرەڕای رێککەوتنی نەوت پڵەس، بۆچی نرخی نەوت ھاڕەی کرد؟
مەودا میدیا- هێمن سەعید

سەرەڕای بەڵێنی گەواهيدەری بەرهەمهێنەرانی نەوت بەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و خستنەڕووی كەم، بەڵام نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا دابەزینی مێژووی تۆماركرد، هۆكاری ئەم دابەزینە خێرایە چی بوو، هەروەها پیشبینیەكانی لێكۆڵەرەوان بۆ چییە بۆ داهاتوو.
 
دوای كۆتایهاتنی بەرهەمهێنەرانی نەوت بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ یەكەمینجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلی نەوت لە بازارەكانی نیۆركدا لە كۆتایی رۆژی دووشەممە دابەزی بۆ ژێر سفر، وە زیانی پێوانەیی نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی تۆماركرا بە دابەزینی لە 56 دۆلارەوە بۆ ژێر سفر كە بەریژەی لە%306 دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەروەها گریبەستی نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ 25.57 دۆلار بۆ هەربەرمیلێك، وە زیادەی خەزنكراوی نەوتی خاوی ئەمریكا خاڵێكی ترە بۆ دابەزینی نەوتی تەكساس.
 
ئەحمەد نعيمی، لێكۆڵەری كاروباری نەوتی قەتەری بە جەزیرەی راگەیاند "نەوتی خەزنكراوی ئەمریكی نزیك بوتەوە لە لێواری پربوون كە بۆ هەر هەفتەیەك 19 ملیۆن بەرمیل نەوت خەزن دەكرێت، ئەوەش وایكرد نرخی نەوت دابەزێت بۆ 15 دۆلار پێش دابەزینی خیرای نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ ژێر سفر".

نعیمی ئاماژەی بەوەشكردووە "قەبارەی خەنكراوی سەركەشتیەكانیش لە ئیستادا زیاتر لە 160 ملیۆن بەرمیل دەبێت، ئەوەش ئینتەلای بە خستنەروی نەوت كرد لە بازاڕدا".
 
بۆچی نرخی نەوت دابەزی؟

نعیمی دەڵێت "نرخی نەوت لە ئێستادا پەیوەستە بە ئاستی خستنەڕو و داواكاری لە كاتێكدا پێشتر بەهیچ شێوەیەك بەو شێوەی ئێستە نەبووە".

بە بڕوای نعیمی "نرخی نەوت لەلایەك لە ژیر رەحمەتی دابەزینی گەورۆەی خواستدایە بەتایبەتی چین كە گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بەهۆی ئالنگاری ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر چالاكی ئابوری جیهانی خواستی بۆ بەكارهێنانی نەوت كەمیكردووە، لەرویەكی دیكەوە هەبونی خەزنكراوی نەوت بە وشكانی و ئاویشەوە لەگەل لاوازی خواست لەلایەن پالاوگەی دووەمی نەوتی".

هەروەها نعیمی تەئكیدی لەوەكردوە "مامەڵەكارانی نەوت لەبازاڕدا چاودێری زیادبوونی بەرهەمهینان(خستنەروو)لەلایەن بەرهەمهینەرانەوە دەكەن، هەروەها داواكاری لەلایەن بەكاربەرانەوە لەئیستادا حەزەرەكەن".

مامەڵەكارانی نەوت پێشبینی ئەوەیان كردووە ئەم مانگە نابێتە ماوەی چاوەڕوانكراوی جێبەجێكردنی رێكەوتنی ئۆپیك پڵەس و بەرهەمهینەكانی تر لەسەروی هەمویانەوە ئەمریكا، بەلكو چاوەرواندەكریت مانگی داهاتوو رێكەوتنەكە جێبەجێبكرێت.
 
دكتۆر احمد بەدر كوح، پسپۆری بواری نەوت وتویەتی "ئەم دابەزینەی نرخی نەوتە كە لەئیستادا دەبینرێت چاوەروانكراو بوو، چونكە بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەهۆی رێكەوتنەكەوە بوو وە لەبەرئەوەی ریكەوتنەكەش كاتی بوو ئەوا بەخێرای نرخی نەوت گەرایەوە دواوە هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە دەوڵەتان رێژەیەكی زۆریان لەنەوت خەزنكردوە پیش ریكەوتنی كۆتایی، بەرزبونەوەی نرخیش دەوەستیتە سەر ئاستی مژینی مەخزەنەكان".

دوای ئەوەی سعودیە ئەندامی ریكخراوی دەولەتانی بەرهەمهینی نەوت (ئۆپیك) كەوتە جەنگی نرخ لەگەل روسیا كە ئەندامی ئۆپیك نیە لەپیناو كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەلام رێكنەكەوتن و سعودیە نرخی دابەزاند ئیدی بازار نقوم بوو لەنەوتی هەرزانی سعودیە. 

هەموو دەوڵەتێك چارەسەری جیاوازی هەیە لەو ریكەوتنەی كە دەولەتانی تر هاورابوون بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهینانی نەوت بەریژەی 20 ملیون بەرمیل نەوت بۆ زیادكردنی نرخی نەوت لەبازاردا، بۆیە چاوەروانكراو بوو داواكاریەكان كەمبیتەوە بەریژەی 30ملیون بەرمیل نەوتی رۆژانە لەمانگی ئایاری رابردوو، ئەوەش واتە هەبوونی زیادەیەكی زۆر بەریژەی دەیان ملیۆن بەرمیلی رۆژانە ئەوەش بوە هۆی دابەزینی نرخ بۆ خوارەوە.

 ئاگاهی و پێشبینیيەكان

نعیمی بڕوای وایە "هەتا ڤایرۆسی كۆرنا كۆتای نەیەت داواكاری لەسەر نەوت لاواز دەبێت و ئەوەش كاریگەری دەكاتە سەر نرخی نەوت لەبازاردا و پالی پیوەدەنیت بەرەو دابەزین، لەم چوارچیوەشدا پیناچێت بەمزوانە نرخی نەوت لە 40 لەدۆلار تێپەرێت تا پیش كۆتای ئەم سال، بەلام لەگەل دەركەوتنی ئاماژەكانی كۆتایهاتنی قەیرانی كۆرۆنا ئاماژەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش بەدیاردەكەویت، هەروەها ئەگەر بێت و بارودۆخەكە بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە وەك نعیمی دەڵێت نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی هیچ نرخێكی نابێت و نەوتی خاوی برینتیش ناگاتە 20 دۆلار".

جیاواز لەم بۆچونە ئەحمەد كوح ئاماژە بەوەدەکات "بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە رێكەوتنی ئۆپیك پلەسەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، ئەوەشی وت چاوەری ناكرێت نرخی نەوت بەرزبیتەوە تا كۆتای ئەم ساڵ. وەچاوەروانكردنی نرخی 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلیك لەئیستادا مەحالەو لەوانەیە لەكۆتای ئەم ساڵ ئەوە روبدات".

لەكۆتایدا كوح دەڵێت "نرخی نەوت لەنێوان 5 بۆ 10 دۆلار بەرز و نزم دەكات، وە نزمبونەوەی نرخ لەئیستادا پەیوەستە بە ریژەی خەزنكراوە و ئاستی داخوازی جیهانی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئابوری جیهانی توشی شەلەل كردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان