گێتی

تره‌مپ هۆشداریی دایه‌ پوتین

مەودا میدیا - سلێمانی |


تره‌مپ هۆشداریی دایه‌ پوتین

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، دوایین هۆشداریی دایه‌ سه‌رۆكى روسیا بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیاو كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمه‌ریكا رایگه‌یاند "له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ ئەو مۆڵەتەی بە ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى روسیا ده‌ده‌م، بۆ رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیا".

وتیشى "له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو 50 رۆژ مۆڵه‌تم پێدابوو، به‌ڵام كه‌میده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ 10 بۆ 12 رۆژ و ده‌بێت كۆتایی به‌شه‌ڕبهێنن".

له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌ رێككه‌وتن و كۆتایی هێنانى شه‌ڕ كرد له‌نێوان روسیا و ئۆكرانیا به‌ڵام هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.

ع

Qaiwan
Qaiwan