عیراقی

29 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


29 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 29 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمار نەکراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  هەزار و 631 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەمڕۆ لە عیراق 53 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە لە شارەکانی بەغدا و کەربەلا و زیقار و سەلاحەدین و کەرکوک و واسیت".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەزار و 631 کەس تووشبوون و هەزار و 128 کەس چاکبوونەتەوە و 83 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان