عیراقی
ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی كازمی ئاشكرابوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كە راسپێردراو مستەفا كازمی سەرقاڵی پێكهێنانیەتی لە تەواوبوون نزیكبووەتەوە و بەپێی سەرچاوە عیراقییەكان ئەگەری ئەوە هەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی پێبدرێت.
سایتی ئەلمەدا بڵاویكردووەتەوە زانیاریی نوێ لەنێو كۆبوونەوەكانی مستەفا كازمی و نوێنەرانی حزبە سیاسییەكان دزەی كردووەتە درەوە و تیادا نزیكبوونەتەوە لە رێككەوتنی كۆتایی بۆ دیاریكردنی وەزیرەكان.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەم كەسانە دەبنە وەزیر لە كابینەكەی كازمی:
فواد حسێن، وەزیری دارایی
جەبار لعێبی، وەزیری نەوت
حارس حەسەن، وەزیری دەرەوە
ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری خوێندنی باڵا
محەمەد شیاع ئەلسودانی، وەزیری كشتوكاڵ
جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی
نزار قەحتان، وەزیری كارەبا
عەلا حسێن، وەزیری گواستنەوە
كازم سەهلانی، وەزیری كار
هیشام داود، وەزیری رۆشنبیری
خالید بەتال، وەزیری پلاندانان
ماهر حەماد، وەزیری بازرگانی
مەزاح خەیات، وەزیری پەروەردە
خالید شوانی، وەزیری داد
رێزان محەمەد، وەزیری شارەوانی
جاسم ئەسەدی، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو
حەسەن خەتیب، وەزارەتی پەیوەندییەكان
سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە وەزارەتەكانی دیكە هێشتا یەكلانەكراونەتەوە لەنێویاندا وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.