کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێرانی تەکسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێرانی تەکسی
مەودا میدیا-

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بە دەستبەکاربوونەوەی تەکسییەکان لەناو شارەکان و پێویستە ئەو رێنماییە نوێیانە جێبەجێکەن کە وەزارەتی گواستنەوە دەریانیکردووە، بەڵام بڕیارەکە مینی پاس و پاسەکان ناگرێتەوە.

ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ رایگه‌یاند "له‌ رۆژی هه‌ینی، 24ی 4ی 2020ـه‌وه‌ به‌ چه‌ند مه‌رجێك رێگه‌ به‌ كاركردنی تاكسییه‌كان ده‌درێت له‌ناو شاره‌كان، بەڵام ئه‌و رێنماییانه‌ ته‌نها بۆ كاركردنی تاكسییه‌ و هێشتا رێگه‌ به‌ كاركردنی مینی پاس و پاسه‌كان نه‌دراوه"‌.

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بە مەرجەکان کردووە کە بەمشێوەی خوارەوەن:

- ده‌بێت شۆفێران ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.

- ته‌نها رێگه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی دوو سه‌رنشین ده‌درێت و ده‌بێت له‌ كوشینی دواوه‌ دابنشین.

- هیچ شۆفێرێك بۆی نییه‌ هاتوچۆ به‌ سه‌رنشینان بكات ئه‌گه‌ر سه‌رنشینان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن.

- كاركردنی تاكسی به‌ شێوه‌ی تاك و جووت ده‌بێت به‌ پێی رۆژه‌كانی مانگ. بۆ نموونه‌ له‌ رۆژانی جووت واتا رۆژی 24ی مانگ ژماره‌ جووته‌ (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل) و رۆژه‌ تاكه‌كانیش ژماره‌ تاكه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن.

- هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به‌ رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.

- شۆفێری تاكسی ده‌بێت به‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه‌.

- ده‌بێت شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان