عیراقی

31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 31 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  هەزار و 708 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 3 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە  و 33 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەزار و708 کەس تووشبوون و هەزار و 204 کەس چاکبوونەتەوە و 86 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan