نەرمین عوسمان
شەڕی نەرم (شەڕی بێفرمێسک)
پرۆسەیەکی سیستماتیکییە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردن، یان کاریگەریکردنە سەر بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو، یاخود تاک (بەمەبەست)، بێ ئەوەی پەنا بۆ هێزی سەربازیی تەقلیدیی وەک: چەک و خوێنڕشتن ببرێت. پشت بە ئامرازە ناسەربازییەکانی وەک: کولتوور، ئابووری، پەروەردە، تەکنەلۆژیا، میدیا و پروپاگەندە... دەبەستێت کە بە رواڵەت ناتوندوتیژن، بەڵام لە ماوەیەکی درێژخایەندا زۆر کاریگەر و مەترسیدارن.
ئامانجەکانی شەڕی نەرم:
- گۆڕینی بەها و پیرۆزییەکان.
- لاوازکردن و کەنارخستنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئایینی.
- دروستکردنی درز لەنێوان خەڵک و حکومەت یان دامەزراوەکان و حزبەکان و دامەزراوە ئایینییەکان.
- ئامادەکردنی زەمینە بۆ دەستتێوەردان یان داگیرکردنی ناسەربازی و هەندێک جاریش زەمینەسازییە بۆ داگیرکردنی سەربازی.
- گۆڕین و شکاندنی سیمبولەکانی نیشتمان و نەتەوە.
- مۆنۆپۆلکردنی بازاڕ.

ئامرازەکانی شەڕی نەرم
یەکەم: میدیا، یان شەڕی دەروونی: چەناڵە ئاسمانییەکان، فیلم، زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان، پلاتفۆرمی سۆشیالمیدیا... بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری، یان لایەنگری، یاخود زیادەڕۆییکردن لە هەندێک رووداو بۆ تێکدان یان گۆڕینی رای گشتی.
دووەم: رۆشنبیری: هەناردەکردنی شێوازی ژیانێکی تایبەت:
- سەپاندنی کولتوور و ئەو بەهایانەی کە لەگەڵ بەها رەسەنەکانی ئەو کۆمەڵگەیەدا ناکۆکن.
- هەناردەکردنی شێوازی ژیانێکی تایبەت، وەک بەکاربەری، بۆ نموونە؛ کڕین و بەکارهێنانی بەردەوامی کاڵا و کاڵا خزمەتگوزارییەکان و بەستنەوەی بەختەوەری بە شتە مادییەکانەوە، وەک: جلوبەرگ، تەلەڤزیۆن و ئۆتۆمبێل... هەروەها بەستنەوەی سەرکەوتن بە خاوەندارێتی، هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی ئەو کەلوپەلانەی تەنانەت ئەگەر لەڕاستیدا پێویستییەکی ئەوتۆشیان پێی نەبێت، هەروەها هاندانی خەڵک بۆ کڕینی کەلوپەل بۆ ئەوەی جیاواز بێت، بەوەش ببێتە ئامرازێک بۆ گوزارشت لە ناسنامەی تاک.
سێیەم: پەروەردە:

- پشتگیریکردن لە بەرنامە پەروەردەییەکان کە هەندێک ئاراستەی ئایدۆلۆژیی تایبەت دەگرنەبەر.
- پشتگیریکردن لە بەکارهێنانی زمانێکی تایبەت بەمەبەستی گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەیی و سەپاندنی کولتووری هێزە باڵادەستەکان.
- دابینکردنی کورسیی خوێندنی مەرجدار لەپێناو پەروەردەکردن بە هەندێک ئایدیا و بەرنامەی تایبەت.
چوارەم: ئابووری:
- سزای ئابووری، یان گەمارۆی ئابووری.
- پڕکردنی بازاڕەکان بە هەندێک کاڵای بەکاربەر، یاخود کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان کە زۆر جار دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری بەبێ شەڕی راستەوخۆ.
- بەستنەوەی هاوکارییەکان بە بارودۆخی سیاسی، یان کولتوورییەوە (نموونەش زۆرن، وەک: هاوکاریی هەندێک وڵاتی ئیسلامی بەوەی کچان دەبێت لەچک بکەن، یاخود بەپێچەوانەوە، یارمەتی بۆ توێژێکی تایبەت دەنێرن).
پێنجەم: ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا:
- کۆنترۆڵکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی.
- هاککردنی سیستمی حکومەت، یان دزینی زانیاری.
- بەکارهێنانی خەوارزمییەکان بەمەبەستی کاریگەری لەسەر بەکارهێنەرەکان بە پشتبەستن بە ئارەزووەکان، بە ئامانجی راکێشانی سەرنجیان بۆ درێژترین ماوە و کاریگەری لەسەر دەروونی بەکارهێنەر، یاخود راکێشانی بەرەو کاڵا یان جنێوپێدان و ناشرینکردنی.
- کاریگەریدانان لەسەر تاک بۆ کڕین و فرۆشتن.
- ناشرینکردنی رەمزەکان و بەرزکردنەوەی بوودەڵەکان.
- شکاندنی دەروونی تاک.
- پروپاگەندە و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست.
- بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە بەشێوەیەکی سیستماتیک بۆ تێکدانی متمانە بە دامەزراوەکان.
- دروستکردنی حاڵەتی بێزاری و گوماناوی...

ئێستا نموونەی زۆر بەرچاو هەیە لەوانە، بەڵام ئەوەی بە لای مننەوە گرنگە؛ ناوچەکانی ئێمەیە، کە بەداخەوە کەوتووەتە بەر ئەو شاڵاوە جەنگە نەرمە و هیچ هەنگاوێک نانرێت بۆ رێگری و سنووردانان لە تەشەنەکردنی، بەڵکوو رۆژانە خۆراکی دەدرێتێ تا ئەوەندەی تر هەڵبئاوسێ و چارەسەری ئەستەم بێت. لەسەر دەوڵەت و دامەزراوەکانێتی بەرنامەیەکی داڕێژراوی زانستی بۆ رێگرتن لەو شەڕە بگرنەبەر.
بۆ کورد وەک گەلێکی بێدەوڵەت، گرنگترە کە لەم بوارەدا رێکاری تایبەتی خۆی دابڕێژێت بۆ پارێزگاری لە کولتوور و زمان و ناسنامەکەی، چونکە مەترسیی لەدەستچوونی کولتووری ناوخۆیی، کاریگەری لەسەر بونیاد و تێڕوانینی تایبەت بە کوردایەتی، پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە ئاستی گەنجەکان و دروستبوونی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی هەیە.
ر.س
ر.س