عیراقی
لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەوە بۆ ناوچەیەکی کەرەنتینە کراو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەناوچەی بەنی سەعد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین بەهۆی بەشداریکردنی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاهەنگێکی ھاوسەرگیری بڕیاردرا سەرجەم دانیشتووانی ناوچەکە کەرەنتینە بکرێن بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە بزانن ئەوانیش تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

شانەی قەیران لە پارێزگای سەڵاحەدین ئاشکرای کرد "دوێنی بەهۆی بەشداریکردنی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا، بڕیاردرا ناوچەی بەنی سەعد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین بە تەواوی کەرەنتین بکرێن بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی هاوڵاتییانی ناوچەکە".
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەزار و708 کەس تووشبوون و هەزار و 204 کەس چاکبوونەتەوە و 86 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.