عیراقی
کات دەدرێت بە کابینەکەی مستەفا کازمی، کاندیدی وەزارەتەکانی رەتدەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی دوێنی سەرکردەکانی شیعە کە لەماڵی هادی عامری بەڕێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بەشێکی زۆری کاندیدی وەزارەتەکانی مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق رەتبکەنەوە کازمیش رازیبووە بە گۆڕینی بەشێک لەو کاندیدانە.
دوێنێ سەرکردەکانی شیعە کە بەلیژنە حەوت کەسیەکە ناسراون و پێکهاتون لە عەمار حەکیم و نوری مالکی حەیدەر عەبادی قەیس خەزعەلی و نوێنەری موقتەدا سەدڕ و فالح فەیاز و عەمار توعمە، لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوە و ئەو سەرکردانە بڕیاریاندا بەشێک لە کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی موستەفا کازمی رەتبکەنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکانیش بێت، کازمی رەزامەندی نیشانداوە کە ناوی بەشێک لەو کاندیدانی وەزارەتەکان بگۆڕێت کە رەتکراونەتەوە، هەروەها ماوەی 48 کاتژمێریش دیاریکراوە بۆ گۆڕینی ئەو ناوانە.
جێگای ئاماژەیە، 22 وەزارەت لە کابینەکەی کازمی هەیە، کە بەم شێوە دابەش بوو، 11 بۆ شیعە و 6 بۆ سوونە و 3 بۆ کورد و دووانەکەی تریش بۆ کەمینەکان، سەرجەمی ئەو کاندیدانەی کە کازمی پێشکەشی ماڵی شیعەی کردووە.