گێتی
ئێران كۆتایی به رێككه‌وتنه‌كه هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆتایی هاتنى رێككه‌وتنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم راگه‌یاند و ده‌ڵێت، چی تر رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کاری پێناکرێت
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "لە ئەگەری روودانی هەر کارێکی دوژمنکارانە، لەوانەش سناپباک لە دژی ئێران، لێکتێگەیشتنی قاهیرە جێبەجێ ناکرێت. لە ئێستادا ناتوانرێت باس لە لێکتێگەیشتنی قاهیرە بکرێت وەک بنەمایەک بۆ هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس".
وتیشى "بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە راستەوخۆ لە ئەستۆی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییەیە "به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا" کە بڕیاریان دا ئەو لێکتێگەیشتنە پەسەند نەکەن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "وڵاتانی دراوسێ ئاگاداری ئەوەن کە دانانی خاکی خۆیان لەبەردەستی لایەنی سێهەم بۆ هەر کارێکی نایاسایی و شەڕانگێزانە دژ بە سەروەری نیشتمانیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، وەک رێسایەک لەم جۆرە حاڵەتانەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی شیاو بەکاردەهێنێت".
ع
بیروڕا



