گێتی
دوو ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى ئیسرائیل و حه‌ماس تێده‌په‌ڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، 7ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌پێى دوایین ئاماره‌كانى ته‌ندروستیی غه-ز-زه، زیاتر له 110 هه‌زار له خه‌ڵكى شاره‌كه به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسر*ائیل بوونه‌ته قوربانیی و زۆرینه‌یان منداڵ و ژنن، ته‌واوى شاره‌كه وێرانبووه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
له ئێستادا باس له ئاگربه‌ست ده‌كرێت دواى كۆبوونه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى كۆشكى سپى، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیش ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته و دانوستانى ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره حه‌ماس دیله‌كان ئازاد بكات و دواتریش ئیسرائیل هێرشه‌كان رابگرێت و هێزه‌كانى له شاره‌كه بكشێنێته‌وه.
له پێنج مانگى رابردوو ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس راگه‌یه‌ندرا، دواتر ئیسرائیل پێشیلى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى كرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕى ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه خه‌ڵكى غه‌ززه رووبه‌ڕووى برسییه‌تى بوونه‌ته‌وه و رێگه به چوونى خۆراك و خوارده‌مه‌نى نادرێت بۆ ناو شاره‌كه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 500 منداڵ به‌هۆى برسییه‌تى گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ع
بیروڕا



