گێتی
سوریا دەشكێ و داوای بەپەلە لە مەزلوم كۆبانی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو هێزەكانی حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع، پەلاماری هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)یان دا و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە شەڕو پێكدادانی سەختدا بوون لەگەڕەكە كوردنشینەكانی شاری حەلەب.
سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوە كردووە" ئەو دوو هێزە لەسەر داوای بەپەلەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا گەیشتوونەتە ئاگربەستێكی كاتی لەو ناوچانەی شارەكە، چونكە زانیویانە توانای بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ هەسەدە نییە".
باسیان لەوەشكردووە" ئەو شەڕەكە لەسەر ئەوە بووە كە هێزەكانی سوریا ویستوویانە بچنە ناو هەریەك لە گەڕەكە كوردییەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە حەلەب، بەڵام هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرەنگاریان بوونەتەوە".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەر بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری ئەمریكا و هەسەدە، بەچەكی قورسەوە چونەتە میحوەری بەنداوی تشرین بۆ پاراستی بەنداوەكە لە هەر مەترسی و هێرشێك.
ئ پ
بیروڕا



