گێتی

پشوویەكی رەسمی هەڵوەشێنرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشوویەكی رەسمی هەڵوەشێنرایەوە

مەودا میدیا-
بۆ راگرتن و رازیكردنی دڵی ئیسرائیل، ئەحمە شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا پشووی 6ی ئۆكتۆبەری لە وڵاتەكەیدا هەڵوەشاندەوە ئەویش دوای ئەوەی بۆماوەی 42 ساڵ بەپێی یاسا ساڵانە ئەو رۆژە پشوو بوو. 

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە" ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا بە مەرسومێكی تایبەت پشووی 6ی ئۆكتۆبەری هەڵوەشاندووەتەوەو لە دوای 42 ساڵ رۆژەكە دەبێتەوە بە رۆژێكی ئاسایی و دەوامی رەسمی تێدا دەكرێت". 

پشووی رۆژی 6ی ئۆكتۆبەر بە هۆی ئەوەیە كە لەو رۆژەدا لە ساڵی 1973 سوپای سوریا و میسر لە یەك كاتد پەلاماری ئیسرائیلیاندا و توانیان لە ماوەی شەش رۆژدا سەركەوتن بەدەستبهێنن، لەو كاتەشەوە تا ئێستا لەو دوو وڵاتە ئەو رۆژە پشووی رەسمی بووە.

بەشێك لە چالاكوان و سیاسییەكان پێیانوایە كە هەڵوەشاندنەوەی پشووی 6ی ئۆكتۆبەر لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە تەنها بۆ نیازپاكی و رازیكردنی دڵی ئیسرائیلە و هیچیتر. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan