گێتی
دوای ئەسەد 11 هەزار کەس کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە بەردەوامی تووندوتیژییەکان و ژمارەی ئەو كەسانەی لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی سوریا کوژراون راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، 10 هەزار و 955 کەس لە سوریا لە ئەنجامی تووندوتیژییەکان و پاکتاوکردنی نەژادیی کوژراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سێ هەزار و 54 کەس بە شێوەیەکی مەیدانی کوژراون و لەو ژمارەیە 463 یان منداڵ و 636 كەسی تر لە کوژراوەکان ژن بوون".
ئەوەشی خستەڕوو " نەبوونی لێپرسینەوە لە چەكدارانی دیمەشق، هۆکارێکی گەورەیە بۆ دوووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژیی و تاوانەکانی کوشتن و رفاندن و پاکتاوی نەژادیی لە سوریا".
ب ح

بیروڕا