گێتی
كوژرانی قائانی دوورە لە راستییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای دەنگۆی تیرۆركردنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، میدیاكانی ئێران هەواڵەكەیان رەتكردەوە.
شەوی رابردوو ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لە تیرۆركردنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەكەن و بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەشی بە كاری چەند هەژمارێكی سۆشیال میدیای سەر بە ئیسرائیل ناوبرد.
ئاژانسەكە دەشڵێت"ئەمە یەكەمجار نییە دەنگۆی لەو شێوەیە بڵاودەكرێتەوە، بەڵكو تا ئێستا ئیسرائیل چەندین جار هەواڵی هاوشێوەی لە بارەی قائانییەوە بڵاوكردووەتەوە، بەڵام لە راستیدا ناتوانن دەستیان پێیبگات".
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم باسی لەوەشكردووە"ئەو گرووپانەی كە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە سەر بە ئیسرائیلن و دەیانەوێت شەڕی دەروونی هاوڵاتییانی ئێران بكەن".
ئ پ
بیروڕا



