گێتی
سبەینێ لووتکەی شەرم شێخ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەینێ لووتکەی شەرم شێخ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بە بەشداری چەندین سەرکردە و نوێنەرى وڵاتان سەبارەت بە کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەززە و چارەنووسی کەرتەکە لە میسر بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ 25 سەرۆکی دەوڵەت و نوێنەرى وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی شەرم شێخ دەگەنە میسر، هەروەها هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و مەسعود پزیشکیان بانگهێشتی لووتکەکە کراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارە سبەینێ هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە میسر ئامادەبن".
ب ح

بیروڕا