گێتی

تەرمی 61 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی 61 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد لەماوەی دوو هەفتەدا تەرمی 61 پەنابەر لە کەناراوەکانی لیبیا نزیک سنوورەکانی تونس دۆزراونەتەوە.

دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند "بەشێك لە تەرمەكان بە خاكسپێردراون و تەرمی بەشێكی تریان رەوانەی  پزیشکی دادوەریی کراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆچبەرەکان لەچەندین نەتەوەی جیاواز پێکهاتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە هاوڵاتیی کام وڵاتانەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ساڵی 2011و  دوای رووخانی قەزافی، لیبیا بووەتە رێڕەوێکی گرنگی ترانزێت بۆ کۆچبەران و لەچەندین وڵاتی جیاوازەوە رووی لێدەکەن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan